مێلاتۆنین دڵ سست دەکات؛ توێژینەوەیەکی نوێ هۆشداریی لە مردنی پێشوەختە دەدات

له‌لایه‌ن: - هەڵەبجە 24 هەڵەبجە 24 - به‌روار: 2026-01-10
مێلاتۆنین دڵ سست دەکات؛ توێژینەوەیەکی نوێ هۆشداریی لە مردنی پێشوەختە دەدات
تەندروستی هەڵەبجە

مێلاتۆنین دڵ سست دەکات؛ توێژینەوەیەکی نوێ هۆشداریی لە مردنی پێشوەختە دەدات

نوێترین توێژینەوەی پزیشکی دەریخستووە کە وەرگرتنی حەب و دڵۆپی مێلاتۆنین بۆ ماوەی درێژخایەن، مەترسیی سستبوونی دڵ بە ڕێژەی 90% زیاد دەکات و ئەگەری مردنی پێشوەختەش دوو هێندە دەکات.

ڕاستییەکی شاراوە لەبارەی دەرمانێکی بەناوبانگ

لە کاتێکدا مێلاتۆنین لە دەرمانخانەکاندا وەک چارەسەرێکی سرووشتی و بێزیان بۆ بێخەوی دەفرۆشرێت، بەڵام زۆربەی بەکارهێنەران نازانن کە ئەمە دەستوەردانێکی کیمیایی تووندە لە کارەکانی مێشکدا. ئەو هۆرمۆنەی کە جەستە تەنیا بۆ ئاگادارکردنەوە لە هاتنی تاریکی دەریدەدات، ئێستا لە ڕێگەی دەرمانی دەستکردەوە سیستەمی سرووشتیی خەو پەکدەخات و زیانی کوشندە بە دڵ دەگەیێنێت.

توێژینەوەی شۆکهێنەری کۆمەڵەی دڵی ئەمریکی

کۆمەڵەی دڵی ئەمریکی بۆ ماوەی پێنج ساڵ چاودێریی 130 هەزار کەسی کردووە کە مێلاتۆنینیان بەکارهێناوە، ئەنجامەکان شۆکهێنەر بوون:

سستبوونی دڵ: ئەگەری تووشبوون 90% زیاد دەکات.

مردن و خەواندن: ڕێژەی مردن نزیکەی دوو هێندە و خەواندن لە نەخۆشخانە 3.5 هێندە زیادی کردووە.

مەترسی بۆ منداڵان: جەلی خەو کە بۆ منداڵان بەکاردێت، 30 هێندەی بڕی پێویستی سرووشتیی منداڵ مێلاتۆنینی تێدایە، ئەمەش حاڵەتەکانی ژەهراویبوونی زیاد کردووە.

مێلاتۆنین دەرمانێکی خەوهێنەر نییە

پسپۆڕان جەخت دەکەنەوە کە مێلاتۆنین دەرمانێکی خەوهێنەر نییە، بەڵکو تەنیا کاتژمێری بایۆلۆژی ڕێکدەخات. چارەسەری ڕاستەقینەی بێخەوی لە دەرمانخانەکاندا نییە، بەڵکو لە دوورکەوتنەوە لە شاشەکان پێش خەوتن و دروستکردنی ژینگەیەکی تاریکدایە، تاوەکو جەستە بتوانێت بە شێوەیەکی سرووشتی هۆرمۆنی تاریکی بەرهەم بهێنێت.

کاریگەری لەسەر کۆئەندامی سووڕانی خوێن

زاناکان هۆشداری دەدەن کە مێلاتۆنین نەک تەنیا کاریگەریی لەسەر خەو هەیە، بەڵکو کار دەکاتە سەر کۆئەندامی سووڕانی خوێن و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، کە ئەمانەش فاکتەری سەرەکین بۆ سستبوونی کتوپڕی دڵ. ئەم دۆزینەوەیە هۆشدارییەکی تووندە بۆ ئەو میلیۆنان کەسەی کە ئەم دەرمانە بەبێ پەیامی پزیشکی بەکاردەهێنن.