لە هەڵەبجە کێڵگەی پەلەوەریی زیرەک بۆ ژنانی خاوەن پێداویستی تایبەت دادەنرێت

له‌لایه‌ن: - - به‌روار: 2025-09-03-01:05:00 - کۆدی بابەت: 9
لە هەڵەبجە کێڵگەی پەلەوەریی زیرەک بۆ ژنانی خاوەن پێداویستی تایبەت دادەنرێت
کولتووری هەڵەبجە

نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە لە مەراسیمی دابەشکردنی خەڵات بەسەر ژمارەیەک خانم

هەڵەبجە24

لە هەنگاوێکی ناوازەدا، بەمەبەستی بەکارخستنی ئافرەتانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پارێزگای هەڵەبجە، پرۆژەی کێڵگەی پەلەوەریی زیرەک بۆ خانمانی خاوەن پێداویستی تایبەت دادەنرێت.

پرۆژەی کێڵگەی پەلەوەریی زیرەک بۆ خانمانی کەمئەندام، لەلایەن وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق و باڵیۆزخانەی ئوستراڵیا لە عێراق پاڵپشتی دەکرێت و، ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە پێی هەڵساوە، دوای کردنەوەی خولێکی پڕاکتیکی بۆ خانمانی بەشداربووی پرۆژەکە، بڕوانامەی بەشداریکردن بەسەر سوودمەندبووان دابەشکرا.

نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە لەبارەی پرۆژەکە، پێزانینی خۆی ئاڕاستەی ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە کرد و پاڵپشتی تەواوی پارێزگای هەڵەبجەی بۆ هاریکاری خانمانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەربڕی و ستایشی هەوڵ و تواناکانی، کردن.



8 بینین